لە رۆما ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

ناوەندی کەلتوری کوردی ئارارات لە رۆما، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە چالاکیەکی ئەنجامدا.

لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. پیرۆزباهیەکە لە لایەن ناوەندی کەلتوری کوردی ئاراراتەوە ڕێکخرا. لە پیرۆزباییەکەدا سینەڤزیۆنێک لەبارەی قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پێشکەش کرا.

سیاسەتمەدار جەمشید سەرهاد قسەی کرد و رایگەیاند کە لە کوردستان، لەدژی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و قڕکەرەکان، کورد زۆر ڕاپەرینی ئەنجامداوە و وتی، "پەکەکە لە کوردستان گەورەترین راپەرینە."

سەرهاد باسی ئەوەی کرد کە پەکەکە لە چوار پارچەی کوردستان ئەمڕۆ هێزی سەرەکی و دینامیکە و وتی، "پەکەکە هەر لەسەرەتاوە کاریگەری لەسەر گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد."

پیرۆزباییەکە بە قسەی دۆستانی کورد لە ئیتاڵیا کۆتایی هات.

ف.ق