لە رووسیا، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

کوردانی هەرێمی ستاڤاپۆلی رووسیا، گۆشەگیری و پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی ستاڤراپۆل بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری و گەشەدانە سیاسیەکان بکەن کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان بانگوازیکرا کە گەل بڕژێتە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان.

کە کۆبوونەوەکەدا هەروەها لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک و هەڵمەتی دەستگیرکردن بەڕێوەبرا.

چالاکوانان بانگیان لە جی پی تی و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد کە لەبەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، کۆتایی بە بیدەنگی و هاوکاری بهێنن.

ف.ق