لە ساڵێکدا لانیکەم ٢٠٨ هێرشی نەژادپەرستی لە دژی کورد، عەلەوی و پەنابەران ئەنجامدراون

ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ-پۆلیتیک رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە دژی کورد، عەلەوی و پەنابەران لانیکەم ٢٠٨ هێرشی نەژادپەرستانە ئەنجامدراون.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ-پۆلیتیک راپۆرتی خۆی لە بارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان لە دژی کورد، عەلەوی و پەنابەران لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکرا کرد و ورایگەیاند کە لەو ساڵەدا لانیکەم ٢٠٨ هێرشی نەژادپەرستانە/جیاکارانە/ نکۆڵیکارانە لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراونەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە بەهۆی لێدوانی دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنەوە چەندین هێرش ئەنجامدراون و بەبیرهێنراوەتەوە کە لەکاتی بومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی رابردوو کە چەقەکەی کەوتبووە مەرعەش لە دژی پەنابەران چەندین هێرشی نەژادپەرستانە ئەنجامدراون، ئەمە جیالەوەی گوندە عەلەوی نشینەکانی ئەو ناوچەیە رووبەڕووی هەڵاواردن و جیاکاری بوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە یاریگاکانی تۆپی پێ تا زیندانەکان لە دژی زمانی دایکی جیاکاری و وتەی نەژادپەرستانە ئەنجامدراون، جگەلەوەی لە میترۆپۆلەکانیش بە هەڵوێستی نەژادپەرستی/ جیاکاری/ نکۆڵیکارانە چەندەها هێرش ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەسکراوە، کە بە هۆی هێرشە نەژادپەرستیەکانەوە چەندین ساڵە بنەماڵە عەلەویەکان داوا لە منداڵەکانیان دەکەن ئایینی خۆیان بشارنەوە و ئێستاش بنەماڵە کوردەکان بەهۆی ترسیان لە هێرشی نەژادپەرستی داوا لە منداڵەکانیان دەکەن لە شوێنە گشتییەکان کوردبوونی خۆیان بشارنەوە و زمانی کوردی بەکارنەهێنن. هەروەک باس لەوەشکراوە، زۆر یانەی کوردی بەتایبەتی ئامەد سپۆر کاتێک دەجنە یاریگای خانەخوێوە رووبەڕووی وتە و قسەی نەژادپەرستانە و تەنانەت هێرشی جەستەییش دەبنەوە. جگەلەوەش لە پەرلەماندا هێشتا زمانی کورد وەک زمانێک کە 'نەناسراوە' دادەنرێت. ئەو دەربڕینە نەژادپەرستیانە لە هەموو شوێنە گشتییەکان و لە گوتاری پارتە سیاسیەکانیشدا دەبینرێت.

جەختیش کراوەتەوە کە رەفتارە نەژادپەرستانە و جیاکارانەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیان، یانە وەرزشیەکان و پارتە سیاسیە کوردیەکان بەکاردەهێندرێن و ١٤٥ هەواڵ لەو بارەوە بڵاوکراونەتەوە، لە دژی پەنابەرانی ٥٠ و لە دژی عەلەویەکانیش ١٣ هێرشی لەو جۆرە هەواڵەکانیان بڵاوکراوەتەوە.

هـ . ب