لە ساربروکن لە دژی هێرشەکانی فاشیزم چالاکی ئەنجامدران
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی فاشیزم ئیدانە کران.
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی فاشیزم ئیدانە کران.
بە پێشەنگایەتیی نەجەدەکە هێرشەکانی فاشیزم بە رێکخستنی میتینێگێک لە بەردەم ئەوروپا گەلەری لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ئیدانەکرا. لە میتینگەکەدا یادی کۆمەڵکوژییەکانی داعش لە نەمسا و فەرەنسا کرایەوە و ئەو کۆمەڵکوژییانە ئیدانە کران. لەو چالاکییەدا راگەیاندرا، ئەردۆغان بۆ خۆی تەقەکەری ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەیە.
لە وتەکاندا لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، زۆرترین تێکۆشانی سەرکەوتو و کاریگەر لە دژی داعش لەلایەن یەپەگە و یەپەژەوە ئەنجامدراوە. داوا لە گەل کرا لە دژی عەقڵییەتی داعش و فاشیزمی دەوڵەتی تورک تێکۆشانی دیموکراسی بەهێز بکەن.
چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت