لە شاری فرانکفۆرت داگیرکاری شەرمەزار کرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەوڵەتی، داگیرکەری تورک و چەتەکانی پەدەکەی هاوکار بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەوڵەتی، داگیرکەری تورک و چەتەکانی پەدەکەی هاوکار بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
چالاکییەکە لەلایەن فەجەدەکە-کاوە و تەژەکە-ئە هەسەن ڕێکخرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی فاشیستی تورک و خیانەتی پەدەکە لە ١٧ ی نیسانی ٢٠٢١ ـەوە ئەم هێرشە داگیرکارییانەیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەڕێوەدەبەن و بانگ لە هەموو کوردستانی و دۆستەکانیان کرا دژی داگیرکاری تێبکۆشن.
لە ڕێپێوانەکەدا کە لەسەر ڕێگەی قەرەباڵەغی ناوەندی شارەکە پێکهات، بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی کۆن-مەد دژی داگیرکاری خوێنرایەوە و چالاکییەکە کۆتایی هات.