لە شاری کاسیڵی ئەڵمانیا یادی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرایەوە

لە شاری کاسیڵی ئەڵمانیا، یادی ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا کرایەوە و راگەیەنرا کە پێویستە، گۆڕەپانی ئاسمانی ڕۆژئاوا بە رووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا دابخرێت.

گەلی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکانی بە بۆنەی ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و بە ئامانجی داخستنی ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕووی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە شاری کاسیڵی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

چالاکوانان لەسەر باڵەخانەیەکی شوێنێکی قەڵەباڵگ و لە ناوەندی شارەکە، ئاڵاکانی پەکەکە، پۆستەرەکانی یەپەگە، یەپەژە و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردیان هەڵواسی. هەروەها پانکارتی گەورە بە زمانی ئەڵمانیش هەڵواسران.

لە چالاکیەکەدا دروشمی شەهید نامرن و بژی سەرۆک ئاپۆ وترانەوە.

ف.ق