لە شاری نانتی فەرەنسا ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوو
گەنجانی کورد دانیشتووی شاری نانت لە فەرەنسا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.
گەنجانی کورد دانیشتووی شاری نانت لە فەرەنسا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.
گەنجانی کورد دانیشتووی شاری نانت-ی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کۆبوونەوە و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانە کرد. لە چالاکیی گەنجاندا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە بەرزکرابوونەوە. گەنجان لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.
گەنجان دوای چالاکییەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان بەڕێوەبرد و ڕایانگەیاند: "لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٣ ساڵە گۆشەگیرکراوە، کورد و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆشەگیر کراون. ئەم دۆخە تەنیا بە تێکۆشانی گەلان لە هەر چوارپارچەی کوردستان تێکدەشکێت".
چالاکییەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتایی پێهات.
ژ.ت