لە شاری شەفێڵدی بەریتانیا لەدژی داگیرکەری خۆپیشاندان ئەنجامدرا
بە دەستپێشخەری کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا لە شاری شەفێڵدی بەریتانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
بە دەستپێشخەری کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا لە شاری شەفێڵدی بەریتانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا هەریەک لە چەپ و سۆسیالز م و کەسایەتیە ئازادیخوازەکانی فارس و کۆمسیۆنی لیدز، رێکخستنەکانی باشور و ئەنجومەنی كوردانی شەفێڵد بەشدار بوون.
وێرای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی فاشیزمی تورک ، پەدەکە و بارزانیش شەرمەزارکران، بەهۆی ئەوەی لە هێرشەکاندا هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات.
مەنوچەهر ئێرانی چالاکوانی فارس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هەموو نەتەوەیەکە و وتی، " هەموومان بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەین پێویستە سەرجەم گەلان لە جیهاندا بەئازادی بژین و روخاندنی هەموو رژێمە دکتاتۆرەکانی جیهان ، ئەرکی هەموو ئازادیخوازانە.
دواتر کاروان خالان ، بەرپرسی کۆمسیۆنەکانی کەجەدەکەی باشور لە بەرتانیا ، زۆر بەتوندی پەدەکە و بارزانی کە چۆن ئەمرۆ کەوتونەتە بەرەی دەولەتی فاشیزمی تورک شەرمەزارکرد.
لە کۆتایشدا زەردەشت هەورامی بەزمانی ئینگلیزی لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەخاکی باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە هاوکاری پەدەکە بە پێشەنگایەتی بنەمالەی بارزانی ،رونکردنەوەی دا .
دوای دوو کاتژمێر وێڕای ئاستەنگی پۆلیس و بەکارهێنانی گازی فرمێسکرێژ بەهۆی هەڵکردنی ئاڵا و سمبوڵەکانی گەلی کورد و بریندارکردنی سێ چالاکوان کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.
ف.ق