لە شکەفتا بریندارانی زاپ ٨ داگیرکەر سزادران

لە شکەفتا بریندارانی سەر بە هەرێمی زاپ، گەریلا دوای ئەوەی گەمارۆی سەربازانی سوپای تورکی داوە، لە هێرشێکی دەستوبردا ٨ داگیرکەری بەسزا گەیاند.

درەنگانی ئەمشەو لە شکەفتا بریندارانی سەر بە هەرێمی زاپ لە دیوی باشوری کوردستان، سوپای تورکی داگیرکەر دەیویست بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە دابەزێنێت. بەڵام لە لایەن هێزەکانی پاراستنی گەل/ هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازد/ یەژاستار گەمارۆ دەدرێن و هێرشی کوتوپڕیان دەکرێتەسەر.
بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو لە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە-وە، لە هێرشەکەدا لانی کەم ٨ داگیرکەر بە سزا گەیێندراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

هەپەگە ئاشکرای کردوە، گەریلا باڵادەستە بەسەر سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەکە و بارودۆخی لەشکری لە ژێر کۆنترۆڵیاندایە. 

هـ.هـ