لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندان بۆ شەنگال ئەنجامدرا

کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم لە بەرانبەر هێرشی سەر شەنگال ڕژانە نێو شەقامەکان.

دوای ئەوەی سوپای عێراق بە چەک و جبەخانەیەکی زۆرەوە شەنگالی گەمارۆدا، لە زۆر وڵاتی ئەوروپا بە توڕیەکی گەورەوە کوردستانیان لە گۆڕەپانەکان کۆبونەوە. کوردستانیانی سوید لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەسەر بانگەوازی نەجەدەکە ستۆکهۆڵم، هاوڵاتیان لە وێستگەی شەمەندەفەر کۆبونەوە. کوردستانیان بە دروشم و پانکارت دەستوەردانیان لە شەنگال شەرمەزار کرد.

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا ئایشە گۆکتەپە راگەیەنراوێکی خوێندەوە و وتی، " ئەوانەی کە شەنگالیان بە تەنها بەجێهێشت، رووبەرووی کۆمەڵکوژیان کردەوە، ئەمڕۆ دەستدرێژی دەکەنە سەر گەلی ئێزدی. کاتێک ئەم شتە دەکەن، بە رێنمایی دەوڵەتی تورک دەجوولێنەوە. پێویستە هەموو جیهان بزانێت کە ئێمە تاوەکو کۆتایی ئێزیدخان دەپارێزین. هەموو جیهان دەبینێت کە ئەو کەسانەی بۆ بەرژەوەندی هەرزان دوژمنایەتی گەلی کورد ەکەن، تێکدەشکێن. داعش لەسەر شەنگال فەرمانی کرد، بە هەزاران کەس کۆمەڵکوژکران. ئێرە بووەتە ویژدانی مرۆڤایەتی. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین کە لەدژی دەستوەردانی سەر شەنگال بێدەنگ نەبن.

هاوڵتیانی سویدیش پشتگیریان لە خۆپیشاندانەکە کرد. خۆپیشاندان نزیکەی دوو کاتژمیر بەردەوام بوو. جەماوەر دروشمی بژی کوردستان، بمرێ کۆیلایەتی، بمرێت خیانەت. راگەیەنرا کە رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.

ف.ق