لە ستۆکهۆڵم یادی شەهیدانی پاریس بەرزڕاگیرا
سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە پاریس تیرۆرکرابوون، لە ستۆکهۆڵم یادیان بەرزڕاگیرا.
سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە پاریس تیرۆرکرابوون، لە ستۆکهۆڵم یادیان بەرزڕاگیرا.
بەر لە ١١ ساڵ رۆژی ٩ی کانونی دووەم یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادیی کورد سەکینە جانسز و هەریەک لە فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس تیرۆرکران. ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ش لەهەمان شار ئەمینە کارا، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر تیرۆرکران. بۆ یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید مەراسیمێکی یادکردنەوە سازکرا.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا سازکرا. ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستانیان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد و بە وتاری شوکران ئەحمەد و لەتیف جەبە بەردەوامبوو.
لە وتارەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە شەهیدان کۆکەرەوە و هەوێنی یەکڕیزی و یەکێتی کوردانن و داوایان کرد خاوەنداری لە شەهیدان بکرێت. هەر لە قسەکاندا باس لەوە کرا کە بێدەنگی حکومەتی فەرەنسا بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکانی پاریس مایەی قەبوڵکردن نییە.
دواتریش چالاکوانی سویدی ستینا بانگ شەهیدانی پاریسی بە بیرهێنایەوە و گۆرانی خۆی بە ناوی "هەڤاڵ سارا" کە بۆ شەهید سەکینە جانسز (سارا)ی ئامادەکردووە، پێشکەش کرد.
بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپاش نوپەل مونزور قسەی کرد و لە قسەکانیدا بەڵێنی خاوەنداری لە بەهاکانی شەهیدانی دووپات کردەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە موزیکی ئەڤین ئاکباش کۆتاییهات.
هـ . ب