لە سوید چالاکییەکانی دژبە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات دەستیپێکردووە

لە شاری ستۆکهۆڵم-ی سوید یەکەمین هەنگاوی چالاکییەکانی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دژبە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیپێکرد.

ڕێکخراوە کوردییەکانی سوید بە درووشمی ' ئێمە گەلەکۆمە لە بیر ناکەین و لەبیری خۆمان نابەینەوە' چالاکییەکانی خۆیان لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکەن. ڕێکخستنەکان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی مەدبۆرگارپلاتسەنێ کۆبوونەوە، نووسراوە و پانکاردی گەورە بە  نووسراوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان'یان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا کە دەوڵەتی تورک تێیدا ئیدانەکرا و سڵاو لە تەڤگەری ئازادی کوردستان کرا، درووشمی" دەوڵەتی تورک لە کوردستان دەرکەوە"، " ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ کوردستان" ، " فاشیست ئەردۆغان" و " ئۆجالان گەلە  و ئێمە گەلین"  وترایەوە. سەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد- ستۆکهۆڵم مرحەم ئیگت، هاوسەرۆکی کەنەکەی سوید زەینەب مووراد سەرۆکی مەجلسی ژنانی ئامارا عایشە گۆگتەپە لە قسەکانیاندا گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەر ئۆجالانیان ئیدانەکرد و دەستنیشانیانکرد کە کاتی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتوو و دواوایان لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری چالاکییەکان ببن.

'کتێبخانەی گەرۆکی سەرۆکایەتی لە ستۆکهۆڵم بەرێکەوت'

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سوید، مەجلسی ژنانی ئامارا و یەکیتی ژنانی سارا، کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بە زمانەکانی سویدی و ئینگلیزی وەرگێڕانی بۆ کراوە لە چوارچێوەی کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەرایەتی شاربە شار دەگەڕێنن.

ک-ش