لە سوید لە دژی گەلەکۆمە کتێبخانەی گەڕۆک

لە ٢٢هەمین ساڵیادی گەلەکۆمە ڕێکخراوە کوردیەکان لە سوید خەباتی خۆیان بەڕێوە دەبەن .لە ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمە لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کتێبخانەی گەڕۆک دەنێردرێتە گەلێک شوێنگەل و چالاکی بەرێوەدەبەن.

ڕێکخراوە کوردییەکانی لە سوید خەباتی خۆیان بەڕێوە دەبەن لە ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمە لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زنجیرە چالاکی ئەنجام دەدەن.

بە درووشمی ' ئێمە گەلەکۆمە لە بیر ناکەین و لەبیری خۆمان نابەینەوە' لە نێوان یەک هەتا ١٥ی شوبات چالاکی بەرێوە دەچێت، هێزە کۆمپلۆگەرەکان ڕسوا دەکەین و بۆ ئەوەی کە رێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت کەمپەینەکەی خۆمان بەهێزتر دەکەین.

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی دیموکراتیک-ی سوید بۆ ئەوەی کە هزر و ڕامانی ئۆجالان بڵاوبکەنەوە و کتێبەکانی ئۆجالان بە ئینگلیزی و سویدی وەرگێڕانی بۆ کراوە و لە ناو گەلدا بڵاوەی دەکەنەوە.

ڕاگەیەنرا کە ئەم چالاکییە بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا لە ١٥ی شوبات کۆتایی دێت.

'بەرنامەی چالاکییەکان'

ستۆکهۆڵم: ٤ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠، مەیدانی مەدبۆرگارپلاتسەنێ.

ئووپسالا: ٤ی شوبات کاتژمێر ١٦:٠٠، مەیدانی جەلەسێووسێ.

ئوروبرۆ: ٥ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠، مەیدانی ژارتۆرگەتێ.

ک-ش