لە سویسرا هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە
لە چەند شارێکی سویسرا، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
لە چەند شارێکی سویسرا، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.
لە شاری بێلینزۆنای سویسرا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان و ناوچە ئاوەدانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە)، ڕەجەب ئاکامیش قسەی کرد.
ڕەجەب تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی :
"دەوڵەتی تورک کە گۆشەگیری خستۆتە سەر ڕێبەری گەلی کورد، بە بۆردوومانی سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان دەیەوێت دەسکەوتەکانی گەلی کورد بسڕێتەوە".
ئاماژەی بەوە کرد گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە سویسرا، ئەحمەد یامان، بە زمانی ئیتاڵی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان کرد لە کەمپەینی ناردنی "١٠٠ هەزار کارت" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی. چالاکوانان بە واژۆکردنی کارتە نێردراوەکان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
زوگ
کوردستانیان لە شاری زوگ بەشداربوون لە کەمپەینی ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەیان کارتیان نارد.
لۆزان
کوردستانیان هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بەشداربوون لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هێشتاش لە چالاکی بەردەوامن.
لەو ستاندەی هەموو هەفتەیەک لەلایەن مەجلیسی ژنانی جەدەکە و لاژنەوە دادەنرێت، بڵاوکراوە دابەش دەکرێن و زانیاری دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدرێت.