لە سیدنی ٨ی ئازار پیرۆزکرا

لە شاری سیدنی ئۆستورالیا ٨ی ئازار پیرۆزکرا.

لە شاری سیدنی ئۆستورالیا ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی دەگەتەمە سیدنی ئەنجامدرا. نوێنەری پارتە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکانی ژنان، وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی باشوری ئەمریکا، وتەبێژی یەکێتی نوسەرانی نێونەتەوەیی سیدنی، ژنانی کورد و دۆستانی کورد بەشداریان کرد.

لی ریحانون سیناتۆری پێشووی پارتی سەوز لە ئاهەنگەکەدا وتی، " تێکۆشانی ژنانی کورد هیوا بە تێکۆشانی ئێمە دەبەخشێت."

سوسان پریس وتەبێژی کۆمیتەی هاوپەیمانی یەکێتی سۆسیالیست، ویکلی پیپ هینمان ئیدیتۆری رۆژنامەی گرین لێفت، پاوڵا سینتۆس وتەبێژی ژنانی باشوری ئەفریقا، کلاودیا تارانتۆ وتەبێژی پێنی نێودەوڵەتی و روکەن کولو چالاکوانی کورد قسەیان کرد.

دوای قسەکردنەکان دیاری بەسەر ژناندا بڵاوکرایەوە.

دواتر هونەرمەند رۆژدا هونەرەکەی پێشکەش کرد و ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق