لە سیدنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا

لە سیدنی بە بەشداری کوردستانیان و سیاسەتمەدارانی ئۆسترالیایی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری بۆسەرگارێ ئیدانەکرا.

گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی  ئۆسترالیا ئیدانەکرا.

پەرلمانتاری ئیالەتی سەوزەکان داڤید شۆەدبردگە، سناتۆری پێشووی  پارتی سەوز لێە ڕخینوون، وتەبێژی سەندیکای کرێکاران مەنسوور ڕەزاقی و چەندین نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، چالاکوانان و گەلی کورد بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەنراوێک خوێنرایەوە و تێیدا خرایەڕوو کە گەلەکۆمەی سەر ڕێبەری گولی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەلێکی ڕەشە لە مێژووی مافی مرۆڤدا.

لە سەرناوی کۆمیتەی ئامادەکرای چالاکییەکە دەستنیشانکرا کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو گەلی کورد گۆشەگیرکرا.

لە چالاکییەکەدا باسی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر گارێ کرا و ڕاگەیەنرا کە " ئەو هێرشە لە دژی گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانیەتی. دەبێت هەرکەسێک خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گارێ بکات."

ک-ش