لە سیدنی کۆبوونەوەی "ڕۆژی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە سیدنی کۆبوونەوە "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە سیدنی کۆبوونەوە "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا لەبەردەم پەرلەمانی پارێزگاکە کۆبوونەوە ئەنجامدرا. لەوێدا هەندێک بەرهەمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە و داوای ئازادی وی کرا.
ستاند دانرا و بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشکران. بێجگە لە کوردستانیان، سیناتۆری پارتی سەوز، دەیڤید شۆبێرگ، سەرنوسەری ڕۆژنامەی (Greenleft)، پیتەر بۆیل، دەرهێنەری فیلم، جەیک لۆید، بەشداری مەراسیمەکە بوون. ئەندامی بەشی یاسا و دادی زانکۆی زانکۆی NSW ی سیدنی، د. ڤیکی سەنتاس و سیناتۆری پێشووی پارتی سەوز، لی ڕیانۆن کە نەیانتوانی بەشداری مەراسیمەکە ببن، پەیامی ڤیدیۆیان نارد و گوتیان: "بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر ببێت، پێویستە دەمودەست پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆتایی هات.