لە تۆلوز ئامارا ئاکین جەرەن یادکرایەوە

لە تۆلوز بە بەشداری بنەماڵە و کوردستانیان لە شارەکە، ئامارا ئاکین جەرەن یادکرایەوە.

لە شاری تۆلوزی فەرەنسا بۆ ئامارا ئاکین جەرەن (ئاژدا چەتین) کە ٢٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو، بە مەراسیمێک یادکرایەوە.

چالاکییەکە لە ناوەندی کوردی دیموکراتیکی تۆلوز ئەنجامدرا، بنەماڵەی شەهید و ئەندامانی مەجلیسی ناوەندی کوردی دیموکراتیکی تۆلوز و کوردستانیانی تۆلوز ئامادە بوون.

لە هۆڵەکەدا وێنەی شەهید ئامارا و وێنەی ٥ خزمی وی کە لەکاتی جیاوازدا لەنێو تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهیدبوون، هەڵواسران.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، نامەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بۆ بنەماڵەی شەهید خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی تۆلوز، ئازاد مەلەتی قسەی کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد، دووپاتی کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە هەموو کەسێک بە ڕۆحی سەفەربەری لە تەواوی گۆڕەپانەکان لە چالاکیدا بێت.

هەروەها هاوسەرۆکانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی تۆلوز قسەیان کرد، پاشان دیمەنەکانی شەهید ئامارا ئاکین تەماشاکران.

لەسەر ناوی بنەماڵە، مزگین چەتین قسەی کرد، ڕایگەیاند سەربەرزن بە تێکۆشانی خوشکەکەی و وەک شەهیدی هەموو کوردستان لەقەڵەمی دا.

چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.