لە تورکیا ٧٨١ کەس بەهۆی "ئەشکەنجە و مامەڵەی خەراپەوە "داواکاریان پێشکەش کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا، ساڵی ٢٠٢٣، ٧٨١ کەس بەهۆی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپەوە داواکاریان پێشکەش کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا، ساڵی ٢٠٢٣، ٧٨١ کەس بەهۆی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپەوە داواکاریان پێشکەش کردووە.
دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا (TIHV) کە کار لەسەر ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و چارەسەری و چاکسازی ئەو کەسانە دەکات کە ئەشکەنجە دراون، "ڕاپۆرتی ناوەندەکانی چارەسەری و چاکسازی ٢٠٢٣"ی بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە؛ لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣٩ کەس بە هۆی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و ٤٢ کەسیش بەهۆی ئەوەی لە لایەن کەسوکارییانەوە ئەشکەنجەکراون، لە لایەن ناوەندەکەیانەوە چارەسەریان بۆ کراوە. ژمارەی داواکاریی چارەسەریی کە بەهۆی ئەشکەنجە و مامەڵەی خەراپەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە TİHV داواکارییان تۆمار کردووە ٧ هەزار و ٥٤٨ داواکارییە، ژمارەی داواکارییەکان لە ساڵانی ١٩٩٠ کە ناوەندەکە دامەزراوە، تا ئێستا گەیشتووەتە ٢١ هەزار و ٨٩٤ کەس. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەشکەنجەدانەکان لە تەمەنی ٧ ساڵانەوە دەست پێدەکات.
مودیریەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ لە پلەی یەکەمی ئەو شوێنانە جێ دەگرێت کە دەستگیرکراوان تێدا ئەشکەنجە کراون، هەروەها دواتر مودیریەتی پۆلیسی ئامەد، ئەنقەرە و وان لە پلەی یەکەمدان.
لە دوایین ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "لەو داواکارییانەی پێشکەشی ناوەندە کراون، کاتێک شوێنی لە دایکبوون و زمانی دایکی و ناسنامەکانیان لێدەپرسرێت، دەردەکەوێت زیاتر ئەو کەسانە خاوەن ناسنامە و نەتەوەی کوردن. ئەم دۆخە تەنانەت لە ساڵی ٢٠٢٣دا هیچ گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.