لە ڤیەنا ڕێپێوان: ڕۆژئاوا بپارێزن
لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە دەوڵەتی نەمسا کرد دژی هێرشەکان هەڵوێست وەربگرێت.
لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە دەوڵەتی نەمسا کرد دژی هێرشەکان هەڵوێست وەربگرێت.
لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، ڕێپێوانیان کرد.
پاشان لەسەر ناوی مەجلیسی جڤاکی کوردی نەمسا قسەکرا، تیشکخرایە سەر سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بانگەواز لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و هێرشەکان بۆ ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ڕابگرن. هەروەها بانگەواز لە حکومەتەکانی عێراق و سوریا کرا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستنەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"، هەروەها پانکارتی "پاراستنی ڕۆژئاوا، پاراستنی ئازادییە" و "ڕۆژئاوا بپارێزە" بەرزکرایەوە.