لە یادکردنەوەی هەرانت دینک ناڕەزایەتی دژی فاشیزم پیشاندرا
ڕۆژنامەوانی ئەرمەنی هەرانت دینک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی لەبەردەم بینای ڕۆژنامەکە یادکرایەوە. لە یادەەکە پەیام دژی فاشیزم بەرزکرایەوە و سڵاو لە زیندانیان کرا.
ڕۆژنامەوانی ئەرمەنی هەرانت دینک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی لەبەردەم بینای ڕۆژنامەکە یادکرایەوە. لە یادەەکە پەیام دژی فاشیزم بەرزکرایەوە و سڵاو لە زیندانیان کرا.
ڕۆژنامەوانی ئەرمەنی هەرانت دینک لە ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لەبەردەم بینای ڕۆژنامەکەی لەلاین بکوژێکی دەوڵەتی تورک ئۆگون سەمەدەوە تیرۆرکرا. لە ١٧ هەمین ساڵیاددا، پانکارتێک بە وێنەی دینک و نوسینی " ١٧ ساڵ بەسەر تاوانەکەدا تێپەڕی" بە بینای ڕۆژنامەکەوە هەڵواسرا و لە شوێنی کوشتنی هەنار و گوڵ و ڕۆژنامەی ئاگۆس دانرا. بنەماڵەی دینک و دۆستەکانی و پەرلەمانتاران و نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکان و ڕۆژنامەوانان و نوسەران بەشداربوون.
لە یادەکەدا درووشمی "ئێمە هەموو هەرانتین، ئێمە هەموو ئەرمەنین"، "دژی فاشیزم، تۆ برامی هەرانت"، "ئەوەی بکوژ دەپارێزێت، هاوکاری بکوژە"، "با ئەوانەی فەرمانی کوشتنیان داوە دادگایی بکرێن" بەرزکرایەوە.
هەروەها لە یادەکەدا نامەی چیدەم مەتەر کە بەهۆی دۆزی غەززەوە لە زیندانە دەربارەی دینک خوێنرایەوە.
دەقی یادەکردنەوەکە لەلایەن ڕۆژنامەوان و نوسەر ئۆیا بایدەر خوێنرایەوە، بایدەر گوتی: "براینە، هەڤاڵان، هەڤاڵ و دۆستانی هەرانت، مرۆڤە ئاشتیخوازەکان، خاوەن ویژدانەکان کە ئەمڕۆ نەیانتوانی لێرە بن بەڵام دڵیان لەگەڵ ئێمە لێ دەدات. با قسەکەی ڕاکەل دینک لەبیر نەکەین، ١٧ ساڵ پێش ئێستە و هەر لێرە، ئەم تاریکییە مناڵێکی کردە بکوژ. ویژانی تورکیای تیرۆر کرد. بەڵێ، هەرانت هەم هەڵگری ئێش و ئازاری وڵات بوو، هەم دەرمان و ویژدانی گەلانی بندەست بوو".
یادەکە بە درووشمەکان بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران و سڵاوکردن لە پێکەوەژیانی گەلان کۆتایی هات.