لە ئاهەنگێکدا لە لەندەن ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری نیشاندرا

لە لەندەن لە مەراسیمێکی کوراجیکیەکانی دانیشتووی ئەو شارە، سڵاو لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان کرا و چەندین پەیام لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد راگەیەندرا.

کوراجیکیەکانی دانیشتووی لەندەن چالاکیەکی هاوپشتییان سازکرد. سیاسەتمەدارانی کورد و پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە کەمال پەکۆز و عوسمان بایدەمیریش بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

خانم ئاکدەمیر هەاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی کوراجیکیەکان رایگەیاند، کە لە تاراوگەش درێژە بە بەرخودان و تێکۆشان دەدەن.

کوراجیک ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی کورد و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا کردووە و لە مەراسیمەکەدا یادی ئەو شەهیدانە بەرزڕاگێرا.

سیاسەتمەداری کورد کەمال پەکۆز لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، "کۆمەڵکوژییەکانی کۆچگری، ئاگری، زیلان، دەرسیم، مەرەش، مەلەتی، چۆروم، رۆبۆسکی و گەڕەکی گازی بوونییان هەیە. ساڵی رابردووش سێ وڵاتپارێزی کورد لە پاریس تیرۆرکران. کەمال پەکۆز لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و رایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیر لە ئیمراڵی و لە زیندانەکانی دیکە کۆتایی پێبهێندرێت.

بەهاکانمان پشتگوێ ناخەین

سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیریش وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:

'سەرباری ئەوەی بە هەزاران کیلۆمەتر لە وڵاتەکەمانەوە دووریش بین و لە تاراوگەدا بژین، بەڵام ئێمە بە ئیرادە و پێداگری زۆرەوە بە ریشە و کولتور و مێژوومانەوە بەستراوینەتەوە. لە زینداندا بین، لە تاراوگەدا بین، ئێمە بەردەوام پەیوەستین بە ریشەی خۆمانەوە. وەک هاووڵاتیانی کوردستانی بەردەوام پێکەوە دەبین. ئەمە زۆر گرنگە. هەموو کوردستانیەکان یەکڕیز و یەکگرتوو دەبن. دەبێت هەموو جیهان بزانێت کە گەلی کورد دەست لە شکۆی خۆی هەڵناگرێت و هەرگیز بەهاکانی پشتگوێ ناخات".

بە هەست و هۆشیاریمان بەربەستەکان رادەماڵین

دوای وتارەکان هونەرمەندان جەنگیز ئاسڵان، زوهان جان، هۆزان دیار، جیهان چەلیک و کۆما رۆزا هاتنە سەر شانۆ و گۆرانیان پێشکەش کرد. هۆزان دیار بەر لە چڕینی گۆرانیەکانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی یەکڕیزی گەلی کورد بەتایبەتی لە تاراوگە کرد و وتی، "پێیان وابوو ئێمە لێرە لەناودەچین، دەتوێینەوە، وڵاتمان لەبیر دەکەین. بەڵام هەستی وڵاتپارێزی و وشیاری ئازادیخوازیمان وایکرد، وڵاتەکەمان لەبیر نەکەین و هەموو ئەو بەربەست و لەمپەرانەمان تێپەڕاند و خۆمان رێکخست. سەرکەوتن بۆ ئێمە و شکست و لەناوچوون بۆ دوژمن دەبێت".

هـ . ب