لە ئامەد بۆ پشتگیری لە گیراوانی مانگرتوو لە خواردن چالاکی دانیشتن بەڕێوە چوو
بۆخاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە لە ئامەد چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
بۆخاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە لە ئامەد چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکانی کوردستان و تورکیا لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمەوە بەردەوامە. لە ڕۆژی ٨٣هەمی مانگرتنەکەدا کۆمەڵەی زمان و چاندی مەزۆپۆتامیا( MED-DER) بۆئەوەی کە سەرەنج بخاتە سەر مانگرتن لە خواردنەکان ویستی ڕاگەیەنراوێک بۆ چاپەمەنی بدات.
پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا کە لە بەردەم بینای مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشیۆلۆی ڕاگەیەنراوەکە بدرێت.
بەهۆی ئەوەی کە پۆلیس ڕێگەی بە چالاکییەکەیان نەدا لە ناو پارکەکەدا و لە نێوان گەمارۆی پۆلیسدا دەستیان بەچالاکی دانیشتن کرد.
بەرێبەرانی هەدەپە، MED-DER لە چالاکییەکەدا ئامادەبوون.
چالاکوانان لە چالاکیەکەی خۆیاندا دروشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" یان بەرزکردەوە و دەستنیشانیانکرد کە ئەوان خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی دەکەن.
ک-ش