لە ئامەد، خولی دووەمی دیاری کردنی کاندیدەکان دەستی پێکردووە
خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدی شارەوانی ئامەدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد.
خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدی شارەوانی ئامەدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد.
لە ئامەد، خولی یەکەمی هەڵبژاردن لە 21ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو و لە نێو کاندیدە ژنەکاندا، سەرا بوجاک 1+50%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە کاندیدی هاوسەرۆکایەتی، پێش هەڵبژاردنەکە، دەستەی پێش هەڵبژاردنەکان کاندیدبوونی سەرا بوکاکی ڕاگەیاند.
هیچ کام لە کاندیدەکانی پیاو زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی بۆ هاوسەرۆکایەتی بەدەست نەهێناوە. بۆ دۆغان هاتۆن و غەریپ کاندەمیر کە پێش هەڵبژاردن زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە خولی دووەمی هەڵبژاردن لە ١٧ناوچەی ئامەد دەستیپێکرد.