بە دیمەن

لە ئاراو زیاتر لە هەزار نامە بۆ سی پی تی نێردرا

ئەندامانی مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین لە ئاراو، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەزار و ٤٩ نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین لە ئاراوی سویسرا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەزار و ٤٩ نامەی واژۆکراویان بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) نارد.

چەندین ئەندامی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئاراو لەبەردەم پۆستخانەی ئاراو کۆبوونەوە و پشتگیری چالاکییەکەیان کرد.

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین، ڕوکەن دەمیر بانگەوازی لە سی پی تی کرد بەرپرسیارێتییەکانی پەیوەست بە ئیمراڵی جێبەجێ بکات و ڕایگەیاند بەرامبەر نادادییەکان بێدەنگ نابن. دووپاتی کردەوە بێدەنگی سی پی تی وا دەکات گۆشەگیری قووڵتر ببێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ناوی کۆمیتەی ئاراو دووپاتکرایەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

پاشان جەماوەر بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ئەم کەمپەینەی لە ١٩ ی حوزەیرانەوە لە سویسرا بەردەوامە، ٢٢ ی حوزەیران لە بازل، ٢٤ ی حوزەیران لە سانت گالن، ٢٥ ی حوزەیران لە لوزەرن، ٢٦ ی حوزەیران لە بێرن بەردەوام دەبێت.