لە ئەمریکا مەسرور بارزانی شەرمەزار کرا

دوایی ئەوەی لە ٢٤ی مانگی ڕابردوودا مەسروور بارزانی بە هۆیی ئەوەی لە لایەن دادگای فیدراڵی ئەمریکاوە سکڵایەکی لە سەر تۆمارکراو و ڕۆیشتە ئەمریکا. دوێنێ شەو لە لایەن شاخەوان تەها دانیشتووی ئەمریکاوە شەرمەزار کرا.

تا دێت ناڕەزایەتییەکان لەناو و دەرەوەی وڵات لە دژی حکومڕانی ماڵی بارزانیی زیاتر دەبێت، بە هۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەیان کردەوەی ئەشکەنجە، ڕفاندن، تیرۆرکردن، گەندەڵیی، سپی کردنەوەی پارە و بازرگانی ساختەیان ئەنجامداوە. هەر لە چوارچێوەی ئەم ناڕەزایەتیانەد دوێنی شەو لەلایەن شاخەوان تەها برایی مامۆستا جیهان تەها، ئەو مامۆستایەی بە هۆی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر تیرۆرکرا، بە وێنەی خوشکەکەیەوە مەسروور بارزانی شەرمەزار کرد.