لە ئۆپەراسیۆنێکی کوشتنی سیاسیدا لە ئەستەنبۆڵ سێ گەنج دەستبەسەر کران

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان، سێ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیک لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.

پۆلیسی تورک لە ئۆپەراسیۆنێکی کوشتنی سیاسیدا، لە ئەستەنبوڵ سێ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیمۆکراتیکیان دەستبەسەر کرد. ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕێگە بەو گەنجانە نەدرا کە چاوپێکەوتن لەگەل پارێزەرەکانیان بکەن.

ئەوەش زانرا کە ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبوڵ لە فاتیح زیندانی کراون.