لە ئێران لە سێ ڕۆژدا نۆ هاوڵاتی بلوچی لە سێدارەدراون
لە ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژدا نۆ هاوڵاتی بلوچی لە سێدارەدراون، ڕاگەیاندرا چوار هاوڵاتی بلوچی دیکەش سزای لە سێداردەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
لە ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژدا نۆ هاوڵاتی بلوچی لە سێدارەدراون، ڕاگەیاندرا چوار هاوڵاتی بلوچی دیکەش سزای لە سێداردەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاگەیاندرا لە ئێران تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا نۆ هاوڵاتی بلوچی لە سێدارەدراون. زانراوە لە نێو لە سێدارەدراوەکاندا هەردوو چالاکوانی ئاینی (بانگخواز) عەبدولرەحمان عەزیم گەرگیچ و عەبدولکەریم گەرگیچیشیان تێدایە، کە بە پاساوی "سەرهەڵدان" تاوانبارکرابوون.
ناوی ئەو کەسانەی لە سێدارەدراون بەم شێوەیەن: ئەمیر ئەحمەد سانعای، غوڵامەرز غاشاد، سەجاد براهۆی، یونس کورد، ئیسماعیل دەهماردە، ئیحسان بامەری و یاسین بامەری.
بە گوێرەی هەندێک سەچاوەی دیکەی ئەو وڵاتە، لە ١١ی نیساندا چوار هاوڵاتی دیکەی بلوچی بۆ جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدان بەسەریاندا، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی زاهیدان