لە ئەرمینیا هەڕەشەکانی سەر شەنگال شەرمەزارکران

کوردستانیان کە لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا دەژین، هەڕەشەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرا

نوینەرانی دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیا، بۆ شەنگال کۆبونەوە.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا کە کنیاس حەسەنوڤ هاوسەرۆکی راوێژی گەلی کورد و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، سلۆ دیربۆیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان و ژەنیار قادر ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد و کەنەکە بەشدار بوون، هەڕەشەکانی سەر شەنگال شەرمەزارکران.

لە راگەیەنراوەکەدا نوێنەرانی کورد رایانگەیاند، ئێمە وەک دەزگا کوردیەکانی ئەرمینیا پلانەکانی سەر شەنگال لەنێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە و هێزەکانی پشت ئەوان شەرمەزار دەکەین. ئەمە دووروویەتیە کە لەلایەک باسی کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگای ئێزدی دەکەن و لەلایەکی دیکەوە رێگا بۆ کۆمەڵکوژی خۆش دەکەن و هاوکاری کۆمەڵکوژی دەکەن. دەوڵەتی عێراق بە بیانوی ئەوەی شەنگال موڵکی ئەوانە، دەستوەردان دەکات. بەڵام بۆچی لەسالی ٢٠١٤دا شەنگال رادەستی داعش کرا و وەک ئەمڕۆ نەیوت موڵکی منە و بۆچی نەیپاراست و ئەوانیان رووبەرووی کۆمەڵکوژی کردەوە؟

دەزگا کوردیەکان باسی ئەوەیان کرد: "پێویستە و رەوایە کە شەنگالیەکان خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن. پشتگیری لە بەرخۆدانیان دەکەین و ئێمە لەگەڵ ئەوانداین."

ف.ق