لە ئێشکگریی دادپەروەری داوای خاوەندارێتیکردن لە چالاکی زیندانیان کرا

ئەو کەسانەی بەشداربوون لە ٤ شاردا بەشداربوون لە ئێشکگری دادپەروەری، بانگەوازیان کرد هەمووان خاوەندارێتی لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بکەن، گوتیان: "شکاندنی گۆشەگیری بە بەرخۆدان دەبێت".

ئێشکگریی دادپەروەری کە بە ئامانجی پشتیوانی لە زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی تیپی F ی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی ڕاگیراوە و چارەسەری پرسی کورد، لە چوار شار دەستی پێ کردووە، بەردەوامە.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی ڕێکخراو و پارت و کەسێتییەکان لە شارەکانی ئامەد و مێرسین و ئەدەنە و وان بەڕێوەچوو.

 لە چالاکییەکەی ئامەد، پانکارتی "لەپێناو دادپەروەری، گۆشەگیری بشکێنن، بۆ ئاشتی جڤاکی دەبینە دەنگی  زیندانەکان" و "لە دایکە قارەمانەکانەوە، هەزار سڵاو لە زیندانەکان. بە هێزی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین و ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" بەرزکرایەوە.

چالاکوانان داوایان کرد هەموو بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێبکۆشن، دایکان دەستیان کرد بە دروستکردنی یەلەک و چاکەت و بڕیارە بینێرین بۆ زیندانییەکان.

لە چالاکییەکەی مێرسین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکمدراوان لە چوکرۆڤا (چوکرۆڤا توای-دەر)، ئارگین ئاڵتونتاش قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، مانگرتنی زیندانیان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، بۆیە چالاکییەکی ئەمانیش بەردەوام دەبێت و گوتی: " پلانمان هەیە بۆ پڕکردنەوەی ناوەڕۆکی ئێشکگری، ئێرە بگۆڕین بۆ ئەکادیمیایەک تاوەکو بیرۆکەکانی سەرۆکایەتی تێیدا تاوتوێ بکرێت و بە پەروەردەکردن بەردەوام بێت".

لە چالاکییەکەی ئەدەنە، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی ئاکدەنیز ئەدەنە، سەعید سوندۆک، ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو شوێنێک بڵاوبۆتەوە، داوای کرد هەمووان پشتیوانی چالاکی زیندانیانی سیاسی بکەن، گوتی: "ئەگەر چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیامان دەوێت، پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت".

لە چالاکییەکەی وان، درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

پەرلەمانتاری هەدەپی وان، گوڵجان کاچماز، گوتی: "پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیار بێت، هەموو خاوەن ویژدانێک خاوەندارێتی لە چالاکییەکان بکات. پێویستە گۆشەگیری بشکێنین. ڕێگەی شکاندنی گۆشەگیری بەرخۆدانی ئێمەیە. بڕوامان وایە، بە مەزنکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان، سەردەکەوین. سڵاو دەنێرم بۆ هەموو زیندانیان و بنەماڵەکانیان".