لە ئۆسلۆ لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزارکرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ لەسێدارەدان لە ئێران بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ لەسێدارەدان لە ئێران بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.
لە ئۆسلۆ بە پێشەنگایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سیاسەتی سێدارەی دەوڵەتی ئێران چالاکی ئەنجامدرا.
لە گردبوونەوەکەدا، پەیامی هاوبەشی بەشداربووان بە زمانی نەورویژی و کوردی خوێنرایەوە.
لە پەیامەکەدا داوا لە حکومەتی نەرویژ و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا بۆ نەهێشتنی کوشتنی بەئەنقەستی زیندانیانی سیاسی هەڵوێستی بەرامبەر کۆماری ئێران نیشان بدەن.
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و درووشمەکانی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی ئێران کۆتایی هات.