لە ئەسینا بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ستاند دانرا

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ستاند دانرا و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

گرووپێکی کوردستانی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە پارکی پێدیۆن ئاریاس لە ناوەندی شارەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ستاندیان دانا.

لە ستاندەکەدا پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نامیلکە دابەشکران و خەڵک بە گەرمی پێشوازیان لێ کرد.

لە ستاندەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە پانێڵەکەی ١٩ ی تەمموز و ڕێپێوانەکەی ٢٠ ی تەمموز لە ئەسینا.