لە ئەسینا ‌‌هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران

کورد و دۆستەکانیان لە ئەسینا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران.

بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری راپەڕین لە پێناو رۆژئاوا" لە ئەسینای پایتەختی یونان کوردان و دۆستەکانیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران.

چالاکیەکە لە گۆڕەپانی مۆناستریک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەژە و پەکەکە بەرزکرانەوە. گەنجان بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان پیشاندا.

لە چالاکیەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە و بروشەریان سەبارەت بە تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا بڵاوکردەوە.