لە ئیدینبورگ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەرزڕاگیرا

شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە ئێدینبورگ یادیان کرایەوە و بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپاش شەرمەزار کرا.

لە ئێدینبورگی پایتەختی سکۆتلاند یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس سەکینە جانسز (سارا)، لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)، فیدان دۆغان (رۆژبین)، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، عەبدولرەحمان کزڵ و محەمەد شیرین ئایدن (میر پەروەر) کرایەوە.

یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.

ژمارەیەکی زۆر بەشداری یادکردنەوەکە بوون و دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تیرۆریست ئەردۆغان"یان وتەوە.

لەسەر ناوی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد شۆڕش کوردی قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد سیاسەتی جینۆساید بەڕێوەدەبات. شۆڕش کوردی وتی، "ئەو مێشکەی کۆمەڵکوژی بە شێوەیەکی نامەردانە هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلی کورد.بەڵام گەلی کورد لەسەر رێچکەی سارا، رۆناهی و ئەڤینەکان لە دژی فاشیزم و داگیرکەری پەرە بە تێکۆشان دەدەن. مێشکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر گەلی کورد کۆمەڵکوژی کرد، ئەمڕۆ لە بەرامبەر بەرخودانی شکۆمەندانەی گەریلا شکستی هێناوە. تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ساراکان زیاتر گوڕی پێدەدرێت".

لە کۆتاییشدا بەڵگەفیلمێک نمایش کرا.

هـ . ب