کۆمەڵەی ڤەسۆی دووهەم کوردستان (بەرەو کوردستان) کە ئیتاڵییەکان دایانمەزراندووە، نووسینگەی پەیوەندییەکانی کوردستان لە ئیتاڵیا، سەردانێکی فەرمییان بۆ شارەوانی ئەلیساندریا ئەنجامدا.
هاوکات لەگەڵ سەردانی شاندەکە بۆ شارەوانی ئەلیساندریا لە ئیتاڵیا، هاوسەرۆکانی ڤەسۆی دووەمی کوردستان لوجیا گیوستی و ئەنتۆنیۆ ئۆلیڤێری و هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی زیرۆکالکار و بە نوێنەرایەتی نوسینگەی پەیوەندییەکانی کوردستان یڵماز ئۆرکان لە ئیتاڵیا ئامادەبوون. بە ناوی شارەوانی ئەلیساندریا، سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکەی و کابینەی شارەوانی پێشوازیان لە شاندەکە کرد.
سەرۆکی شارەوانی جۆرجیۆ ئابۆنانتە ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکە جێگای شانازییە.
هونەرمەندی ناوداری زێرۆکاڵکار دوای سەرۆک قسەکانی شارەوانی دەستی بە قسەکردن کرد وباسی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کورد کرد و ڕایگەیاند کە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئیلهامبەخشە بۆ ئەوان.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڤەسۆی دووهەمی کوردستان ئەنتۆنیۆ ئۆلیڤەریەری بە بیری هێنایەوە کە پڕۆژەی ئاوی شاری وان لەلایەن شارەوانی ئەلیساندریاوە دروستکراوە و پێویستە ئەو جۆرە پەیوەندییانە بەهێزتر بەردەوام بن.
یڵماز ئۆرکان، بە ناوی نووسینگەی پەیوەندییەکانی کوردستان لە ئیتاڵیا قسەی کرد، داوای لە شارەوانی ئەلیساندریا کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە هاووڵاتییەکی فەخری ئەوان و ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەکانی گرێدراو بە شارەوانییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە جێبەجێ بکرێن .
جۆرجیۆ سەرۆکی شارەوانی ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ کوردە و ڕایگەیاند، لە دڵەوە لەسەر داواکارییەکە کاردەکەین و پاڵپشتی خۆمان بۆ کوردان زیادتر دەکەین.