لە ئیزمیر یادی دەنیز پۆیراز کرایەوە

دەنیز پۆیراز کە لە ١٧ حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە هێرشێکی فاشیستاندا بۆ سەر بینای هەدەپە شەهیدکرا ، ئەمرۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. دایکی ئاماژەی بەوەدا دەنیز کچی گەلە.

یادکردنەوەی دەنیز پۆیراز

بنەماڵەی دەنیز پۆیراز، ئەنجومەی دایکانی ئاشتی ئیزمیر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەندین کەسی تر لەسەر گۆڕەکەی دەنیز پۆیراز ئامادەی یادکردنەوەکەبوون.

سەرەتای یادکردنەوەکە بە خولەکێک بۆ ڕۆحی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. دواتر هاسەرۆکی دەم پارتی لە ئیزمیر، وەزان کارابوولووت لە یادکردنەوەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە زوڵم و ستەم لەسەر پارتەکەیان و ژنان بەردەوامە، کوشتنی دەنیز پۆیرازیش هەر لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدایە و وتی: "ئەم تاوانکارییانە ئاستەنگیەکی گەورەیە لە بەرامبەر دیموکراتیکبوونی وڵاتدا."

هەر لە یادکردنەوەکەدا دایکی ئاشتی شوکریە توونچ قسەیکرد و وتی: "هەموومان سەربڵندین بە دەنیز، تا ماوین لە ژیاندا لەسەر ڕێگەی دەنیز دەبین."

دواتر فەهیمە پۆیراز دایکی دەنیز قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە بەرامبەر تێکۆشانی دایکانی ئاشتیدا بە ڕێزدارییەوە سەر دادەنەوێت. پۆیراز باسی لەوەکرد دەنیز کچی گەلانە و وتی: "کچەکەم بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. لە ڕۆژی یەکەمەدا بە هیچ جۆرێک نەگریام، بەڵام ئەمڕۆ بۆی دەگریم چونکە زۆر بیری کچەکەم دەکەم."

لە کۆتایدا عەبدوڵا پۆیرازی باوکی دەنیز پۆیراز ئاماژەی بەوەدا بە کچەکەی سەربڵندە و وتی: "هەتا لە ژیاندابین لەسەر ڕێگەکەی دەبین. هەتا لە ژیاندابین دەنیز لە دڵماندایە. شەهیدان هیچ کاتێک نامرن."

لە کۆتایدا بەشداربوونی یادکرنەوەکان گۆڕستانیان جێهێشت و ڕۆشتنە سەر دەرچەی کۆناک و بۆ یادکردنەوەی دەنیز گوڵیان خستەناو ئاوی دەریاکەوە.