لە زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتاڵیا لەدژی خوێندکارانی کورد هێرشی نەژادپەرستی ئەنجامدرا

لە زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتاڵیا گروپێکی نەژادپەرست هێرشی کردووەتە سەر ٣ خوێندکاری کورد.

لە فرۆشگای زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتاڵیا گروپێکی نەژادپەرستەکان کە ٣٠ کەس بوون هێرشیان کردووەتە سەر ٣ خوێندکاری کورد.

خوێندکاران بۆتان ئارتوچ و فەوزی ئاکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکدەنیز و خوێندکار خەدیجە تونگیش بۆ نەخۆشخانەی ئاتاتورکی حکومی گواستراونەتەوە.

راگەیەنرا کە تاوەکو ئێستاش خویندکارە بریندارەکان لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان و گرۆپە نەژادپەرستەکانیش بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر خوێندکارە کوردەکان.

ف.ق