لە ژنێڤ شەهیدانی زاپ و خواکوڕک یادکرانەوە
گەریلاکانی هەپەگە حەکیم تەکین کە لە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە خواکوڕک، وڵات سۆنمەز، ئەلیاس چیفتچی، کاوە تاگور، کە لە ٢٣ ی کانونی یەکەم لە زاپ شەهیدبوون لە ژنێڤ یادکرانەوە.
گەریلاکانی هەپەگە حەکیم تەکین کە لە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە خواکوڕک، وڵات سۆنمەز، ئەلیاس چیفتچی، کاوە تاگور، کە لە ٢٣ ی کانونی یەکەم لە زاپ شەهیدبوون لە ژنێڤ یادکرانەوە.
گەریلاکانی هەپەگە حەکیم تەکین (حەکیم تاکین) کە لە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە خواکوڕک، وڵات سۆنمەز (وڵات سەرحەد)، ئەلیاس چیفتچی (حسێن ئازاد)، کاوە تاگور (هەڵمەت شاهین)، کە لە ٢٣ ی کانوونی یەکەم لە زاپ شەهیدبوون لە سویسرا یادکرانەوە. یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان (کۆماو) لەناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا. ماڵبات و خزمانی شەهیدانی هەپەگە ئەلیاس چیفتچی و زۆرێک کوردستانی بەشداری یادکردنەوەکە بوون. لەگۆڕەپانی یادکردنەوەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان دانران.
بیرهێنانەکە بەخولەکێک ڕێزگرتن بۆگیانی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ئەنجامدرا. پاشان بەناوی کۆماوی سویسرا موستەفا قاراهان قسەیکرد، سەرەتای قسەکانی سەرەخۆشی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ماڵباتی شەهیدان کرد، قاراهان وتی خاوەنداریکردن لە میراتی شەهیدان لەڕێگەی بەردەوامیدان بەتێکۆشانی شەهیدان دەبێت.
بەناوی ماڵباتی گەریلای هەپەگە ئیلیاس چیفتچی (حوسێن ئازاد)، ڕزا چەتین کایا قسەیکرد و وتی: "هاورێ حوسێن ئازاد لەماڵباتێکی وڵاتپارێزبوو دوای شەهیدبوونی خوشکەکەی بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشان بوو. لەپێناوی گەل و ڕێبەر ئاپۆ شەهید بوو، ئەرکی ئێمە خاوەنداریکردنە لەمیراتی شەهیدان".
بەناوی یەکێتی ژنانی کورد (یەژەکە-سە)، توبا یەڵماز گوتی: "خاوەندارێتی لە میراتی شەهیدانی ئازادی گەلی کورد دەکەین".
لە یادەکەدا پەیامی ماڵباتی شەهید وڵات سۆنمەز (وڵات سەرحەد) خوێنرایەوە. پاشان سینڤیزۆنێک لەسەر شەهیدان پێشاندرا.
یادکردنەوەکە بەدروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایهات.