لە ژنێڤ و لۆزان و سیۆن نامە بۆ سی پی تی نێردرا
کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا لە سویسرا بەردەوامە.
کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا لە سویسرا بەردەوامە.
سەدان واژۆ لەلایەن ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسراوە (یەژەکە-سە) لە شارەکانی ژنێڤ و لۆزان و سیۆنی سویسرا کۆکرایەوە، ئەمڕۆ نێردرا بۆ سی پی تی.
ژنێڤ
سەدان واژۆ لەلایەن دەسپێشخەریی ژنانی سەما یوجە کۆکرایەوە، نێردرا بۆ سی پی تی.
لەسەر ناوی دەسپێشخەرییەکە توبا یەڵماز ڕایگەیاند گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکرێت و بانگەوازی لە سی پی تی کرد، بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.
لۆزان
ئەندامانی مەجلیسی ژنانی لاژین لەبەردەم پۆستخانەی ڕیپۆن کۆبوونەوە و نامەیان نارد بۆ سی پی تی.
لەسەر ناوی مەجلیسەکە ڕوکەن ئازیک تیشکی خستەسەر کەمپەینەکە و گوتی: "زیاتر لە ٣ ساڵە زانیاری لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. سی پی تی ناچارە گوێبیستی گەلی کورد بێت و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".
پاشان نامە واژۆکراوەکانی سیاسەتمەدار و هونەرمەند و کەسانی بەناوبانگ بۆ سی پی تی نێردرا.
سیۆن
ئەندامانی دەسپێشخەریی ژنانی کانتۆنی ڤالایس لەبەردەم پۆستخانەی ناوەندی سیۆنی پایتەخت کۆبوونەوە، نوردان ئاتەش تیشکی خستەسەر کەمپەینی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و گوتی: "لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە تەواوی جیهان و بەتایبەت ئەوروپا، کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دەستی پێ کرد. لە دووەم قۆناغی ئەم هەڵمەتەدا، نامەی واژۆکراو دەنێرین، تاوەکو سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات".
پاشان نامە واژۆکراوەکان بۆ سی پی تی نێردرا.
ئەندامانی یەژەکە-سە سبەی لە زوریخ، ٢١ ی حوزەیران لە ئاراو، ٢٢ ی حوزەیران لە بازل، نامە بۆ سی پی تی دەنێرین.