چالاکی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەڕێوەدەچێت.
هەموو هەفتەیەک بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی. پی. تی.) و ئەنجوومەنی ئەوروپی و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەکرێت، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و بێدەنگییان شەرمەزار دەکرێت.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە ژنێڤ (جەدەکە)، لە چوارچێوەی کەمپەینی "کاتی ئازادییە"، چالاکی دانیشتن لە گۆڕەپانی (Natîons) بەڕێوەدەچێت. لە چالاکی ئەمڕۆدا، لە کەسێتی دەنیز جەودەت بولبون کە لە هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر شەهید بوو، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی ئەڵمانیا (کەجەسە)، د. تۆریو ڕێدکراو، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لە گۆشەگیریدایە.
هەروەها گوتی: " ئەو گەلەی لە دژی فشار و ستەم وەستاوەتەوە بە تیرۆریست ناسێنراون و ڕێبەرەکەی ماوەی ٢٥ ساڵە خراوەتە زیندان. ئەو هێزانە ماندێلایان لە هەمان هەلومەرجدا گرت، هەمان سیاسەتی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دژی ئۆجالان بەڕێوەدەبەن. مەرجی یەکەم بۆ ئاشتی لە تورکیا ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانە".
دوابەدوای ئەو وتارە، کوردستانییان پشتیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و دروشمیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.