لە چوارچێوەی "ڕۆژی جیهانیی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ژیان لە لەندەن، لەبەردەم بینای ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بەردەوام درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "دوێنێ ماندێلا ئەمڕۆ ئۆجالان" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" بەرزدەکرایەوە. پارێزەری بەناوبانگی ئینگلیز، مارگرێت ئۆوین (٩١ ساڵ) بەشداری چالاکییەکەی کرد، لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان دژی گۆشەگیری هەڵگیران.
پێش چالاکییەکە شاندێکی پێکهاتوو لە مەجلیسی ژنانی ژیان، دەنیز پۆیراز، بەفرین دەرسیم، تورکان ئۆزجان و پارێزەر مارگرێت ئۆوین، پەیوەست بە گۆشەگیری و پێشێلکارییەکانی ماف لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دۆسیەیەکیان پێشکەشی بەرپرسانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کرد.
پاشان توێژەری دکتۆرا هۆلۆوەی ئیدا، لە ڕێکخراوی فێمینیستەکانی ئەمریکای لاتین ئانای، لە ڕێکخراوی ژنانی ئەمریکی نەها لاتین، ڕۆژنامەوان پێنی و پارێزەری مافی مرۆڤ مارگرێت ئۆوین لەبەردەم ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە.
ئۆوین، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پارادایمی ئازادی ژن لە هەموو سەرکردەکانی جیهان جیاوازە. دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری تاوانێکە دژی مافەکانی مرۆڤ و پێویستە هەموو گەلانی جیهان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن.