لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ستۆکهۆڵم واژۆ کۆکرانەوە
گەنجانی کورد لە کۆڵانەکانی ستۆکهۆڵم لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆیان کۆکردەوە.
گەنجانی کورد لە کۆڵانەکانی ستۆکهۆڵم لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆیان کۆکردەوە.
گەنجانی کورد لە شاری ستۆکهۆڵمیی سوید، ناوەڕۆکی بڵاوکراوەیەکیان لەبارەی قەدەغەی سەر پەکەکە بڵاوکردەوە و واژۆیان کۆکردەوە.
گەنجانی کورد لەلایەن دانیشتوانی شارەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا و بە سەدان واژۆیان کۆکردەوە. گەنجان رایانگەیاند کە قەدەغەی سەر پەکەکە بێ بنەمایە و پێویستە لەدژی ئەم پرسە هەستیار بن.
گەنجان باسی ئەوەشیان کرد کە لەم قۆناغەدا رۆڵێکی کاریگەرتر دەگێڕن و کەمپەینەکە گەورەتر دەکەن. هەروەها گەنجان هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپایان سەر پەکەکەیان رەخنە کرد و رایانگەیاند کە بە واتای دژایەتی گەلی کورد دێت.
ف.ق