كۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ٣٠ی تشرینی دوه‌م-٢ی كانونی یه‌كه‌م بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌باره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌ر یه‌ك له حه‌یاتی كایتان، ئه‌مین گوربان و جڤان بوڵتان هه‌ڵسه‌نگاند و داوای له توركیا كرد تا ئه‌یلولی ٢٠٢٢ وه‌ڵام بداته‌وه.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ سه‌باره‌ت به عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاریدابوو. له‌و بڕیاره‌دا كه وه‌ك بڕیاری ئۆجالان-١ پێناسه‌كراوه، كۆمیته‌ی وه‌زیران رایگه‌یاندووه، كه گۆڕانكاری یاسایی كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌پێنێت له دژی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه و بڕیاریدا كه پێویسته له‌و بابه‌ته‌دا گۆڕانكاری یاسایی ئه‌نجام بدرێت.
كۆمیته‌ی وه‌زیران داوای له توركیا كه چوارچێوه‌ی یاسایی ئێستا به گوێره‌ی پێودانگه‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بگونجێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه زانیاری بدات و داواشی له توركیا كرد كه ئه‌و گۆڕانكارییانه تا ئه‌یلولی ٢٠٢٢ پێشكه‌ش بكات.
بڕیاری ٢٠١٤ چی بوو؟
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له ساڵی ٢٠١٤دا له‌سه‌ر سه‌رلێدانی پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاریدا. پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌هۆی پێشێلكردنی خاڵی ٣ هه‌مینی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا سه‌رلێدانیان كردبوو كه له‌و خاڵه ئاماژهبۆكراوهتهوه به‌م جۆره هاتووه، 'نابێت كه ئهشكهنه، كرده‌وه‌ی دژه مرۆیی، یاخود سزا به مه‌به‌ستی شكاندنی شكۆ به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا بسه‌پێنرێت'.
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا ئه‌و كاته وه‌ڵامی ئه‌رێنی به سهرلێدانهكان نه‌ده‌دایه‌وه، به تایبه‌تی به پێی خاڵی ٣ هه‌مینی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، سكاڵای پارێزه‌رانی به كۆی ده‌نگ به ره‌وا و له‌سه‌ر حه ناوبرد. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له بڕیاره‌كه‌یدا وته‌ی، 'ئێوه كه هاتوونه‌ته ئێره، هیواكانی خۆتان له دوای خۆتان جێهێشت' نوسه‌ری ئیتاڵی دانتێ ئالیگیری به بیر هێنایه‌وه و داوای كرد كه 'نابێت زیندانه‌كان ببنه دۆزه‌خ'.
له‌هه‌مان بڕیاردا ئاماژه به 'ئازادكردنی مه‌رجدار' كراوه و پێشنیاز كراوه كه توركیا بێته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تاییان نه‌هێشتووه و بۆ مرۆڤایه‌تی ببێته نمونه‌یه‌كی گرنگ. باسی له‌وه‌كرد كه بڕیاری ئازاد كردنی مه‌رجداریش ته‌نیا به باشكردنی هه‌لومه‌رجی زیندان، به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌ردانی بنه‌ماڵ و پارێزه‌ران به‌س نییه و رایگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی داواكار (عه‌بدوڵا ئۆجالان) و ئه‌وانه‌ی له ناو هه‌مان دۆخدا راگیراون بتوانن سد له 'ئازادكردنی مه‌رجدار وه‌ربگرن' مكانیزمی یاسایی دروست بكرێت".
هۆكاری ئه‌مه‌ش بڕیارێكی ئیجتیهادی به ناوی "ڤینته‌ر و ئه‌وانه‌ی تر/پاشایه‌تی یه‌كگرتو" بوو كه فه‌رمانگه‌ی باڵای دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری له‌سه‌ردا. به پێی ئه‌و بڕیاره بۆ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له خاڵی سێهه‌می په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بێت، 'شانسی ئازادكردن' و ': سزاكه پاش ماوه‌یه‌ك چاوخشاندنه‌وه‌ی پێدا بكرێت' هه‌بێت. به‌پێی ئه‌وه‌ش، له چوارچێوه‌ی بڕیاری ٢٠١٤دا ده‌بێت له زیندان راگرتنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیش، له ساڵی ٢٠٢٤ سه‌ر له نوێ چاوخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ئیجتهادی 'ڤینته‌ر' دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا ته‌واو كردنی ٢٥ ساڵی زیندانی بۆ سزادراوانی سزای ههناههتایی وه‌ك كاتێكی 'ماقوڵ و گونجاو بۆ پێداچوونه‌وه' داناوه. سزادانی عه‌بدوڵا ئۆجالان له ساڵی ١٩٩٩ ده‌ستیپێكرد، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ٢٥ ساڵیش له ٢٠٢٤ دا كۆتایی دێت.
یاسای مافی هیوا چییه؟
باشه مافی هیوا چییه، كه بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه؟
له وێژه‌ی یاساییدا به واتایناسینی ده‌رفه‌تی ئازادییه بۆ سزادراوانی سزای هه‌تاهه‌تایی یان هه‌تاهه‌تایی دژواركراو، به وته‌یه‌كی تر، به واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سزادراوێك ده‌توانێت رۆژێك ئازاد بكرێت.
له‌و چوارچێوه‌دا دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا باسی له‌وه‌كردووه كه نه‌بوونی هیوای ئه‌وه‌ی رۆژێك ئازاد ده‌كرێن، له چوارچێوه‌ی خاڵی سێهه‌می په‌یمانی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا كرده‌وه‌یه‌كی خراپه و ده‌ستنیشانی كرد كه مافی هیوای مه‌رجی رێزگرتن له شكۆی مرۆڤه‌كانه.
به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له ئازادكردن زیاتر، له چوارچێوه‌ی مافی چاوه‌ڕوانی ئتڤابوون ده‌یه‌وێت سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی ماوه ماوه‌ی چاوخشاندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
له نوێترین راپۆرته‌كانی سی پی تی چی وتراوه؟
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا كه سه‌ردانی سه‌ره‌تای له ساڵی ٢٠١٤ هه‌ڵسه‌نگدان، راپۆرته‌كانی كۆمیته‌ی رێگری له ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا (سی پی تی) خسته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی سی پی تی دا پێش و دوای ساڵی ٢٠٠٩ به دوو شێوه هه‌ڵسه‌نگێنران. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا راپۆرتی سی پی تی له ساڵی ٢٠٠٩ی هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند، كه له ئیمراڵی ساڵی ٢٠١٠ له چوارچێوه‌ی یاساكانی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ندێك هه‌نگاو نراون و هه‌لومه‌رج جیاواز بوون. هه‌ر بۆیه سه‌ردان و داواكاری پارێزه‌رانی ره‌تكرده‌وه.
به‌ڵام دوو راپۆرتی جیاواز كه كۆمیته‌كه له ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩دا له سهرداهكانیدا ئاماده‌ی كردبوو، ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌لومه‌رج سهرهلهنوێ جیاوازبوون.
به‌پێی هه‌ردوو راپۆرته‌كه، "له ئیمراڵی كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سزادراوان له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش كاتژمێره. هه‌فتانه جگه له ٣ كاتژمێر سه‌رجه‌م چالاكیهكان له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌كراون. وه‌ك ئه‌نجامیش زیندانیان هه‌موویان به دژواری گۆشه‌گیرن. ماوه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ش له ١٦٨ كاتژمێری هه‌فته ١٥٩ كاتژمێره".
سی پی تی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و كه‌سوكار به تایبه‌تی دوای هه‌وڵه‌كانی گوایه كوده‌تای ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٦ به ته‌واوه‌تی هه‌ڵگیراون و عه‌بدوڵا ئۆجالان ته‌نیا ئابی ٢٠١٩ توانیویه‌تی پارێزه‌رانی ببینێت، هه‌روه‌ها داواكارییه‌كان بۆ سه‌ردان هه‌ر هه‌موویان ره‌تكراونه‌ته‌وه. سی پی تی كه دوای ئه‌وه‌ی وڵاتان رێگه‌یان پێدا ئه‌و كاته راپۆرته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ نه‌چووه ئیمراڵی.
ساڵی ٢٠٢١ كه دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی سی پی تی ئه‌نجامدرا، بۆ زیندانی دوورگه‌ی ئیمراڵی دژوارترین ساڵی گۆشه‌گیری بوو. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالا دوایین جار له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ توانیبووی له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ براكه‌ی خۆی محه‌مه‌د ئۆجالاندا بكات. عه‌بدوڵا ئۆجالان دوایین دیداریشی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی له ٧ی ئابی ٢٠١٩دابوو.
پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ به‌مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی ئیمراڵیان كرد، دواتر بیستیان كه له ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا دادگه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای بورسا بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی له عه‌بدوڵا ئۆجالان قه‌ده‌غه‌كردووه. دوای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له نیسانی ٢٠٢٢ كۆتایی هات، پارێزه‌ران ٢٩ی نیسان سه‌رله‌نوێ داواكارییان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش زایان كه له ١٣ی نیسان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕدراوه‌ته‌وه.
سبه‌ینێ: پارێزه‌ر ئۆزگور ئه‌رۆڵ قۆناغی بڕیاری ئۆجالان- ٢ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و چوارچێوه‌دا نراون بۆ ئاژانسه‌كه‌مان ANF ده‌خاته‌ڕوو.
هـ . ب