له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ٨٥ كۆچبه‌ری كورد گیریانخواردووه‌

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ١٢ كاتژمێره‌ كه‌شتییه‌ك كه‌ ٨٥ كۆچبه‌ری كوردی تێدایه‌، گیریخواردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌شتیه‌ك كه‌ ٨٥ كۆچبه‌ری كوردی تێدایه‌ و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، له‌ ناو ده‌ریای ئیجه‌ گیریانخواردووه‌. رێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ ناو سنووری یۆنانه‌وه‌. 
له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌دا تۆمار كراون كۆچبه‌ران داوای هاوكاری به‌په‌له‌ ده‌كه‌ن.. به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وان خۆیان باسی لێده‌كه‌ن، بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه‌ تێكچووه‌، مه‌ترسی نقومبوونیان له‌سه‌ره‌. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ كۆچبه‌رانی شه‌وی رابردوو ویستوویانه‌ به‌ شێوه‌ی قاچاخ له‌ سنووری یۆنان بپه‌ڕنه‌وه‌.
هـ . ب