له‌ جنێڤ شه‌هیدانی ١٤ی ته‌مموز به‌ بیرهێنرانه‌وه‌

له‌ چالاكی دانیشتنی جنێڤ، به‌رخودێرانی گه‌وره‌ی رۆژی مردنی ١٤ی ته‌مموز به‌ بیرهێنرانه‌وه‌.

له‌ شاری جنێڤی سویسرا له‌ ٢٥ كانونی دووه‌می ٢٠٢١ ه‌وه‌ تائێستا هه‌موو رۆژانێكی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چالاكی دانیشتن سازده‌كرێت. له‌ چالاكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رخودێرانی گه‌وره‌ی رۆژی مردنی ١٤ی ته‌مموز به‌ بیرهێنرانه‌وه‌.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا له‌ كه‌سایه‌تی به‌رخودێرانی گه‌وره‌ی رۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مموز كه‌ به‌ مه‌زڵوم دۆغانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و به‌ خه‌یری دورموش، كه‌مال پیر، عاكیف یه‌ڵماز و عه‌لی چیچه‌ك به‌رده‌وامبوو، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان خوڵێك رێزگرتن به‌ بێده‌نگی ئه‌نجامدرا. له‌ چالاكیه‌كه‌دا ئاڵاكانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه‌ به‌رزكرانه‌وه‌.

‌ رۆحی ١٤ی ته‌مموز به‌ هه‌زاران به‌رخودێری دروست كردووه‌‌

دوای رێزگرتنه‌كه‌ وته‌بێژی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای كورد له‌ جنێڤ قاسم ئه‌ریك وتی، "ئه‌گه‌ر تێكۆشان ئه‌مڕۆی زیندانیان له‌ زیندانه‌كان و گه‌ریلاكان له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌ گیانی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌توانێت دوژمن شكست بدات، ده‌بێت ئێمه‌ش له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا خاوه‌نداری له‌ تێكۆشان بكه‌ین".

ئه‌ریك باسی له‌وه‌كرد كه‌ گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ به‌رخودانی زیندانه‌كان نامۆ نییه‌ و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا: "به‌رخودانێك كه‌ دوێنێ كه‌مال، خه‌یری، عاكیف و عه‌لی چیچه‌ك له‌ دژی هێڵی سڕینه‌وه‌ و خیانه‌ت نیشانیاندا، ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ هیوای هه‌زاران گه‌ریلای ئازادی. پارتیكی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی ئازادی، به‌ هه‌زاران به‌رخودێری دروست كردوه‌.

رێگه‌ ناده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی سوید و فینله‌ندا له‌ ناتۆ، له‌ دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد په‌یمانێك ساز بكرێت. ئێمه‌ له‌ دژی ئه‌و په‌یمانه‌ چه‌په‌ڵانه‌، له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا درێژه‌ به‌ تێكۆشانمان ده‌ده‌ین".

دوای وتاره‌كان كوردستانیان ده‌ستیان به‌ چالاكی دانیشتن كرد و له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دروشمه‌كانی خاوه‌نداری له‌ هه‌ڵمه‌تی "كات كاتی ئازادی"یان وته‌وه‌.

هـ . ب