له له‌نده‌ن دژی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورک و خیانه‌ت گردبوونەوە بەردەوامە
له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست وكلكایهتی په‌ده‌كه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست وكلكایهتی په‌ده‌كه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
ئێوارەی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گردبوونەوە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) ، كه چاوساخی بۆ ده‌وڵەتی تورک دەکات گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا چالاكیه‌كه به خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له گیانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و دواتر له‌سه‌رناوی ژنانی ئازادی خوازی کورد لەبەریتانیا، گەنجانی شۆڕشگێر لە لەندەن و کۆمەلەی کوردی لەبەریتانیا وتار پێشكه‌ش كرا.
له وتاره‌كاندا وێرای ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك، كه لە چەند رۆژی رابردو هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هاوكات په‌ده‌كه‌ش شه‌رمه‌زار كرا، به هۆی كلكایه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تی تورك له‌و هێرشانه.
هه‌ر له‌وتاره‌كاندا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا کرا بە هۆی هاوکاریەکانی بۆ دەوڵەتی تورک وەک فرۆشتنی چەک و كه‌رسته‌ی سەربازی ، پێکهاتەی '' فرۆکەی بێفرۆکەوان'' کە دەرئەنجامەکەی کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل و شۆڕشگێڕانی کوردە، هەروەها پەیام درا بە هێزەکانی ناوخۆ کە ماوەیەکە لە سەرجەم چالاکی ئازادی خوازانەی دۆزی رەوای کورد ،لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانان و ئازار و توندوتیژی و گازی فرمێسکڕێژلە دژیان بەکاردێت و بێرێزییان پێده‌كرێت و داوا كرا كۆتایی به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بهێنن.
هـ . ب