له‌ لیسماسۆل له‌ دژی داگیركاری و خیانه‌ت ستاند دانرا

له‌ لیسماسۆل كوردستانیان له‌ دژی داگیركاری و خیانه‌ت ستاندیان دانا و سڵاویان له‌ به‌رخودان كرد.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد قوبرس، له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ له‌ پاركی مۆلۆز ستاندیان دانا.

له‌ راگه‌یه‌نراوی چالاكیه‌كه‌دا سه‌رنج راكێشرا بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه‌ و به‌م جۆره‌ هاتووه‌، "ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڵێت خیانه‌ت، زۆر راست نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ هه‌موو كات له‌ ژێر فه‌رمانی باڵاده‌سته‌كاندا بووه‌، له‌ هه‌وڵی سه‌ودا و بارزگانیدایه‌ به‌ كوردستان و به‌ها كوردستانییه‌كان. له‌و بواره‌دا ئه‌ركی مێژوویی هه‌موومانه‌ كه‌ ئێمه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ دروستی پێناسه‌ بكه‌ین و به‌ پێی ئه‌وه‌ هه‌ڵوێست نیشان بده‌ین. ئێمه‌ كۆڕی منداڵان و گۆرانیبێژانی خۆجێیی، له‌ پاڵ به‌رخودێره‌كان له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدار ده‌بین. به‌رخودێره‌كان مۆری خۆیان له‌ مێژوو ده‌ده‌ن".

هـ . ب