له مێردین و مێرسین بۆ به‌شداری له رێپێوانی به‌ره‌و ئیمراڵی بانگه‌واز كرا
له مێردین و مێرسین به كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی بۆ رێپێوانی گه‌ملیك بانگه‌وازی به‌شداریبوون كرا، كه بڕیاره ١٢ حوزه‌یران له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمراڵی ئه‌نجامبدرێت.
له مێردین و مێرسین به كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی بۆ رێپێوانی گه‌ملیك بانگه‌وازی به‌شداریبوون كرا، كه بڕیاره ١٢ حوزه‌یران له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمراڵی ئه‌نجامبدرێت.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ئیمراڵی له ناو گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه، زانیاری له باره‌یه‌وه نازانرێت. بۆ ئازادی ئۆجالان له ١٢ی حوزه‌یراندا رێپێوانی گه‌ملیك ساز ده‌كرێت. به‌و بۆنه‌یه‌وه له مێردین كۆنفرانسیۆ رۆژنامه‌وانی سازكرا. رێكسختنی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌ی مێردین، ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد، ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتیی مێردین، كۆمه‌ڵه‌ی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووانی لانكه‌ی مێزۆپۆتامیا له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه كۆبوونه‌وه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی مێردین ساڵح كودای وتی، "ماوه‌یه‌كی زۆره كه زانیاری له باره‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه نازانرێت. ئێمه نازانین دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و چۆنه. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له كورد، تورك و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م كه له ١٢ی حوزه‌یران به‌شداری له‌م رێپێوانه‌دا بكه‌ن. ئه‌و رێپێوانه رێپێوانێكی شكۆمه‌ندی و كه‌رامه‌ته. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌م رێپێوانه كۆتایی به گۆشه‌گیری له زیندانه‌كان، ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی نایاسایی له ئیمراڵی ده‌هێنێت".
ئه‌یله‌م ئاماك له‌سه‌ر ناوی ته‌ژه‌ئا قسه‌ی كرد و وتی، كه به‌ره‌و گه‌ملیك رێپێوان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، "سه‌ره‌تا ژنان ئێمه داوا له سه‌رجه‌م گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین كه به‌شداری له رێپێوانی گهملیكدا بكه‌ن".
له ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتیش حه‌لیمه كایا بانگه‌وازی ئاراسته‌ی دایكان كرد و وتی، "وه‌رن له‌م رێپێوانه‌دا یه‌كبگرین".
مێرسین
نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی هه‌ده‌په، هه‌ده‌كه، ده‌به‌په، ته‌ژه‌ئا، توئای ده‌ری مێرسن له بینای هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد. له‌سه‌ر ناوی رێكخراوه‌كان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی مێرسین هۆشیار سارییهڵدز راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه.
سارییهڵدز باسی له‌وه‌كرد، كه بۆ دیموكراتیكبوونی وه‌ڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ندانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته گۆشه‌گیری له ئیمراڵی هه‌ڵبگیرێت. سارییهڵدز بۆ رێپێوانی گه‌ملیك داوای به‌شداربوونی كرد.
هـ . ب