له‌ تۆزلای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویدا

له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئۆرگانیزی تۆزلای ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویدا. ئاگری دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ر پێنج كارگه‌ی دیكه‌ش كه‌وت، ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ كارگه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی بۆیاغ له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆرگانیز له‌ ناوچه‌ی توزلای ئیسته‌نبوڵ دوای ئه‌وه‌ی ئاگری لێكه‌وته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ روویدا. له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كارگه‌كه‌دا سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كرێكاریش برینداربوون.

له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ لێپرسینه‌وه‌ی دادی و كارگێڕی ده‌ستیپێكردووه‌.

هـ . ب