لەمێرسین تیرۆری پۆلیس بەردەوامە؛ ١٣ كەس دەستگیركران

لەمێرسین لەچوارچێوەی لێپرسینەوە و هەڵكۆتانەسەر ماڵاندا؛ ١٣ كەس دەستگیركران.

لەچوارچێوەی لێپرسینەوە لەلایەن دادوەری كۆمار بەبانگەشەی"ئەندامی رێكخستن" و "پرۆپاگەندەی بۆ رێكخستن كردوە"، هەڵیانكۆتایە سەر چەندین ماڵدا.

لەهەڵكۆتانە سەر ماڵاندا ئەو كەسانە دەستگیركراون:"م.م، ئا. ئەی. ش، ئا. ل، س.س، ن، ئا، ئای، ئا.ش، م.م، ف.د، م.ئا، ب.یو، گ. ئەی، ب.ر و گ.ك.

ئەو كەسانەی دەستگیركراون رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرسین كراون.

هاوكات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورك لەزۆر شوێنی جیاوازدا هەڵیانكۆتاوەتە سەر رۆژنامەنوسان و پەیامنێرانی ئاژانسی ژننیوز و مێزۆپۆتامیا و ژمارەیەك ئەندامیان لەهەردوو دەزگا راگەیاندنیەكان دەستگیركردون.

ژ.ت